ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕێگای زایەڵەوە مژدەیەک بەهاوڵاتیانی شارەزوور و دەربەندیخان دەدات

(0) / / گفتگو / زایەڵە سلێمانی پڕۆژە بودجە شارەزوور


Dec 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەکانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان پەسەندکرا بەبڕی بیست ملیاردینار.

 ڕەمەزان نامق کەریم ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پیرۆزە لەدانیشتوانی قەزای شارەزوور و قەزای دەربەندیخان ،دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەکانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان پەسەندکرا بەبڕی بیست ملیاردینار .

وتیشی، لە ئێستادا هەردوو پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاو بۆگەڕەکی هەواری شار لەشارەزوور و پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوی گەڕەکی 42 کان لەقەزای دەربەندیخان هەموو ڕێکارەکانیان تەواو بووەو چوەتە پڕۆسەی تەندەرین و بانگەواز.

 ئەوەشی خستەڕوو، سوپاس بۆ ئەنجومەنی پارێزای سلێمانی وسەرجەم بەڕێوەبەر و کارمەندانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کە هاوکارو خەمخۆر بوون، هیوادارین بەڵێندەران بتوانن بەدەم بانگەوازی ئەم جۆرە پڕۆژانەوە بچن بەمەبەستی جێبەجێکردنیان .

 ئامادەکردنی- کامەران کەریم