سێ کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ بریندار


Dec 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ناو شاری کەلار شۆفێر و دوو سەرنشین برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیان، بەیانی سێ شەمە لە ناو شاری کەلار و لە شەقامی دوو سایدی گەڕەکی جوتیاران بۆ پشتێنەی شار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا النترا) کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و خۆی بەئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری وەستاو دا دەکێشێت، بە هۆیەوە شۆفێر و دوو سەرنشین کەیەکێکیان منداڵە برینداربوون، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. ئامادەکردنی- کامەران کەریم