قایمقامی پێنجوێن بۆ زایەڵە: لایەنی پەیوەندیدارمان لەکێشەی کارەبا ئاگادار کردۆتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە پێنجوێن زانا ڕەحمان


Dec 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زانا ڕەحمان ڕەحیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری قەزای پێنجوێن وەک بەڕێزتان ئاگادارن لەچەندڕۆژی ڕابردوودا و لەئێستایشدا کێشەی کوژاندنەوەی کارەبا بۆماوەی چەند کاتژمێرێک سنوری قەزاکەمانی گرتۆتەوەو کەئەمەیش بۆتەهۆی کێشەیەکی گەورە بۆهاوڵاتیان.

وتیشی، وەک ئیدارەی قەزای پێنجوێن لەڕێگەی لایەنە پەیوەندی دارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵی تەواومان داوە ئەم کێشەیەچارەسەربکەین دڵنیاتان دەکەین کە بەهیچ جۆرێک کەمتەرخەمی ناکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. بەپێویستی دەزانین بەم چەند خاڵە بەرچاوی هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری قەزاکەمان ڕوونبکەینەوە. یەکەم ، لە خشتەی کوژاندنەوەی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی دا بڕینی کارەبای پێنجوێن جێگیرنەکراوە بەڵکو پێیان ڕاگەیاندووین بەناچاری بەهۆی کەمی کارەبا و بەرزی لۆدەوە ئەو چەند کاتژمێرە کارەبا دەبڕن.دووەم سوپاس بۆخودا ڕێژەی بەشداربووانی کارەبای پێنجوێن زیادی کردووە بەڵام بڕی مێگاواتی کارەبای دابینکراو بۆ پێنجوێن 30مێگایە،کەئەمەیش بەشی پێنجوێن ناکات.

قایمقامی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوامانکردووە بڕی مێگاواتی کارەبامان بۆزیاد بکەن یاخود خۆمان وەک پێنجوێن لەڕێگەی فەرمانگەی کارەباو وێستگەی دابەشکردنی کارەباوە خشتەی بڕینی کارەبا دیاری بکەین بەپێی گەڕەک و لادێکان تا لۆدی بەرزی کارەبا کۆنترۆڵ بکەین.دەنگۆی هێنانی مۆلیدە بۆ پێنجوێن ڕاست نیەو هیچ کەسێکیش جورئەتی ئەوەناکات بیریشی لێبکاتەوە.

هێمای بەوەشکرد، داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری قەزای پێنجوێن دەکەین هاوکارمان بن ئەگەر بەکوژاندنەوەی تەنها گڵۆپێکیش بێت تابەهەموولایەکمان( بار زۆری )کارەبا کەم بکەینەوە. ئامادەکردنی- کامەران کەریم