ئاریان تاوگۆزی بۆزایەڵە: وەزیری دەرەوەی عێراقم لە کێشەی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە لوبنان ئاگادار کردۆتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئاریان تاوگۆزی لوبنان فوئاد حسێن


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاریان تاوگۆزی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی عێراقم لە کێشەی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لە لوبنان ئاگادار کردۆتەوە.

 ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،   ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی عێراق کە هەندێکیان خێزان و مناڵن لە وڵاتی لوبنان ماوەیەکە دەستبەسەرن. پاش ئەوەی لەلایەن کەسوکاریانەوە ئاگادارکراینەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەم راستەوخۆ لە کێشەکە ئاگادارکردەوە و ناو و ناونیشانی هەندێک لە دەستەبەرکراوەکانمان رەوانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد، ئەوانیش بەڵێنیان داوە کە باڵیۆزخانەی عێراق ئاگاداربکەنەوە و بەدواداچون بکەن بۆ کێشەکانیان بکەن و بەزوترین کات بیانگەڕێنەوە بۆ وڵات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم