ئەمرۆو سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكەش ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت.
بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 2022/12/19 مووچەی مانگی 11ی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و ڕۆشنبیری و لاوان و كارەبا دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی خشتەكە سبەی سێ شەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،شارەوانی و گەشت و گوزار دابەشدەكرێت.
جێگەی باسە، پێشتر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەڵێنیان بە مووچەخۆراندا كە هەموو 25ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەی دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت، ماوەی دابەشكردنەكەش نزیكی سێ هەفتەی پێدەچێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: