هادی عامری: هێزە چەكدارەكان كاری هەواڵگری بەهێزتر بكەن
(0) /
زایەڵە - هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوای لە سەركردەكان و فەرماندەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە وریا بن و بەدوای توخمە تیرۆریستییەكاندا بگەڕێن و كاری هەواڵگری بەرەوپێش ببەن.
عامری لە تویتێكدا، ڕایگەیاند: جارێكی دیكە خراپەكاری سەرییان دەردەكەوێت و تیرۆریش دەگەڕێتەوە بۆ خیانەت و ترسنۆكی و شەڕانگێزی خۆی بۆ ئەوەی زیان بە ژیانی ڕۆڵەكانمان و هێزی ئەمنی دلێرمان بگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشدا : ئێمە دڵگرانین بە هەواڵی شەهیدبوونی گروپێكی قارەمانی پۆلیسی فیدراڵی كە لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی خیانەتكارانە بۆ سەر جەرگەی قەزای ڕیاز لە پارێزگای كەركوك.
ئەلعامری سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە بۆ كەسوكاری شەهیدان پێشكەشی كرد، دوعای بۆ بریندارەكان كرد بە خێرایی چاكببنەوە، داوای لە هێزە چەكدارەكان و فەرماندەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە وریا بن، بەدوای توخمە تیرۆریستییەكاندا بگەڕێن، بۆ بەرزكردنەوەی كاری هەواڵگری، بەشداریكردنی خەڵكی ناوچە ئازادكراوەكان تێیدا، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە بۆ پەرشوبڵاوی پلانەكانی دوژمن و بڵاوەپێكردنی هەوڵ و تواناكانی.
تێبينيێك بنێرە: