بە گوژمەی زیاتر لە 450 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیرتاوكردن لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گوژمە بودجە خزمەتگوزاری هەرێم


Dec 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند، بە مەبەستی کارئاسانی زیاتری هاتوچۆ و پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە گوژمەی (٤٥٢،٨٨٨،١٥٢) دینار پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی دار و ئاسن (حدید و خشب) و شەقامی گەڕەکی بەختیاری كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پرۆژەكە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت كە پێكهاتووە لە نۆژەنکردنەوەى شەقامى حدید و خشب، قۆناغى یەکەم و هەروەها نۆژەنکردنەوەى شەقامی 15 مەترى لە گەرەکى بەختیارى. بڕی ٢٣٦٠٠م٢ بە درێژای ١٩٠٠م و قیڕتاوکردن بۆ شەقامی حەدید و خەشەب و بڕی ٣٣٠٠م٢ قیرتاوکردن بۆ گەرەکی بەختیاری بەکار دەهێندرێت. وێڕای ئەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم