لە رۆژی پێنجشەممەوە باران لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی دەستپێ دەکات
(0) /
زایەڵە - بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە رۆژی پێنجشەممەوە باران لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی دەستپێ دەکات
بەشى پێشبینى کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، کاریگەریی هەردو نزمە پاڵە پەستۆى دەریای سور و کەنداوى عەرەبی کاردەکاتە سەر بەشێک لە ناوچەکانى باشورى عیراق و پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و باشورى پارێزگاى سلێمانى.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتەکانى ئێوارەى ڕۆژى پێنج شەممە، بە هۆى ئەم کاریگەریەوە باران بارین ڕو لە بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى پارێزگاى سلێمانى دەکات بەشێوەى نمە باران.
ئەوەشخراوەتەڕو کە هەندێک جار بارانى مامناوەند لە ناوچەى جیا جیا دەبارێت، جگە لەوەش باران بارین لە سنورى قەزاى خانەقین و مەندەلى دەوروبەرى زیاتردەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، لە هەمان ڕۆژدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە کورت مەودایە کۆتاى دێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: