سودانی: لوتکەی بەغدای2 ڕۆڵی سەرەکی عێراقی لە ناوچەکە و جیهاندا پشتڕاست کردەوە

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی لوتکەی بەغدا عێراق


Dec 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە لە دووەم لوتکەی بەغدا لە ئوردن بەشدار بوون.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند " لوتکەی بەغدای2 بە میوانداری ئوردون ڕۆڵی سەرەکی عێراقی لە ناوچەکە و جیهاندا پشتڕاست کردەوە و دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ گەشەپێدانی ئابووری و هاوبەشییەکی جدی لەسەر بنەمای ئاشتی بەغدا.

دیاریشکرد : سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەشداری لوتکەیان کرد، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ برایان و دۆستان بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئابووری و پێشکەوتنەکانمان لە خزمەتکردنی گەلەکەمان.