پارێزگاری هەڵەبجە: هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن له‌و په‌یامه‌ هه‌بوه‌ كه‌ به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنان و پێكه‌وه‌ژیان خراوه‌ته‌ڕو

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە هاوڕەگەزخوازی توندوتیژی ژنان ئیسلام حەرام


Dec 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئ ره‌تیكرده‌وه‌، بڵندگۆكان بۆ جێنده‌ر و هاوڕه‌گه‌زبازی به‌كارهێندرابن و راشیگه‌یاند، هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن له‌و په‌یامه‌ هه‌بوه‌ كه‌ به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنان و پێكه‌وه‌ژیان خراوه‌ته‌ڕو، هاوڕه‌گه‌زبازیش له‌وڵاته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ و مۆدێرن و پێشكه‌وتوه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌، خێره‌ ئێمه‌ بیهێنین بۆ ئێره‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی 99.99%ی ئیسلامه‌ .

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ له‌دیوانی پارێزگا رایگه‌یاند، توندوتیژی له‌ئاینی ئیسلامدا كه‌ ئاینی دیالۆگ و ئاشتیه‌، به‌زۆرینه‌ی ره‌ها سه‌ركۆنه‌كراوه‌، ئه‌و په‌یامه‌ی دراوه‌ باسی ئازادی ژن و سه‌ربه‌ستی و یه‌كسانی مرۆڤه‌كان ده‌كات، پێمانوایه‌ له‌ئاینی ئیسلامدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ بڵندگۆكه‌ دراوه‌ و باسی زینده‌به‌چاڵكردن ده‌كات، فه‌زڵێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئاینی ئیسلام دژی بوه‌، ئاینی ئیسلام پێگه‌ی تایبه‌تی بۆ عونسوری مێینه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌، په‌یامه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات نابێت مرۆڤ زینده‌به‌چاڵ بكرێت و بكوژرێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مساڵ بریاریدا هیچ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و سیمینار نه‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌لاڕێی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت جێنده‌ر نه‌برێت، ئه‌م په‌یامه‌ش له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ و سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و راپه‌ڕین دراوه‌، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌وێنی ئاشتی له‌یه‌ك بدرێته‌وه‌ .

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه‌ یه‌ك كه‌لیمه‌ی له‌سه‌ر جێنده‌ر و هاوڕه‌گه‌زبازی تێدابێت، موتڵه‌قه‌ن ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی، په‌یامه‌كه‌ دژی توندوتیژی و دژی پێكه‌وه‌ نه‌ژیان و به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگه‌، چونكه‌ له‌وڵاته‌ گه‌وره‌ و مۆدێرن و پێشكه‌وتوه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌، خێره‌ ئێمه‌ بیهێنین بۆ ئێره‌، نه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌یه‌وێت كه‌ 99.99%ی ئیسلامه‌ نه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌وی رابردو، عه‌بدولحه‌كیم نه‌جیب سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن سكرتێری پارێزگاره‌وه‌ ئاگادار كرام كه‌وا لیژنه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی كاك قوباده‌وه‌ دێنه‌ لات نوێنه‌ری پارێزگاشیان له‌گه‌ڵدایه‌، پاش هاتنی لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگا خۆیان ناساند كه‌وا له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی به‌ڕێز كاك قوباده‌وه‌ هاتون، ده‌یانه‌وێت په‌خشێكی دو ده‌قه‌ی له‌سێ كاتی جیاوازدا بۆ پاڵپشتی ژنان بكه‌ن، كاتێك كه‌ په‌خشكرا ئه‌وه‌ نه‌بو كه‌ به‌منیان وت و درۆیان له‌گه‌ڵ كردم و په‌خشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كولتور و دابونه‌ریتی ئێمه‌ ناگونجێت، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر سكاڵام له‌ سكرتێری نوسینگه‌ی پارێزگار تۆمار كرد و له‌ سبه‌ینێ (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌)ه‌وه‌ ناچمه‌ سه‌ركار تا له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ نه‌درێت.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا، سه‌رۆكی شاره‌وانی رایگه‌یاند، له‌دوای رونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگار، ده‌چمه‌وه‌ بۆ ده‌وامی خۆم و كه‌یسه‌كه‌مان داوه‌ته‌ یاسا و هه‌ر بڕیارێك درا پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم