ئاسایشی سلێمانی ئەمارەتێكی تیرۆریستانی داعش ئاشكرادەكات؛ ٥٤ تیرۆریست دەستگیركران و ٣ تیرۆریست كوژران

(0) / / کردستان / زایەڵە داعش سلێمانی تیرۆر


Dec 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی سلێمانی ئەمارەتێكی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی ئاشكرا دەكات و ئەمیر و تەواوی رێكخەرەكان و ئەندامەكانی دەستگیردەكرێن و چەند حەشارگەیەكیش دەدۆزنەوە كە بۆ كارە تیرۆریستییەكانیان ئامادەیان كردبوو ، ئەم گروپە پەیوەندییان بە كردەوە تیرۆریستیەكەی قەرەداغەوە هەیە  كە تیرۆریستێك رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس بووەو كوژرا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا پیلانێكی دیكە پوچەڵكرایەوە كە چەند تیرۆریستێكی هەرە تاوانبار مەرامیان بوو لەهەرێمی كوردستانەوە هەڵبێن، پەیوەست بە رووداوەكەی ئاشداخ لە سەنگاو كوژرانی دوو تیرۆریست ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پیلانێكی تر لە چەمچەماڵ شكستپێهێنا كە بۆ ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی خۆیان ئامادەكردبوو ، كە ٥٤ تیرۆریست دەستگیركران و ٣ تیرۆریست -یش كوژران .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، سەربەدەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بەڵگەی دروستی دەستكەوت لەسەر پێنج  پیلانی تیرۆریستانی داعش كە یەكەم مەرامیان بوو،  چەند حەشارگە و سەربازگەیەك لە سنووری سلێمانی دروست بكەن و كردەوەی تیرۆریستی لەشارەكانی هەرێم ئەنجام بدەن، دووهەم دروستكردنی ئەمارەتی داعش لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی، سێ هەم هەڵهاتنی ژمارەیەك چەكداری داعش لەڕێگای هەرێمی كوردستانەوە، چوارهەم رۆشتنی چەند تیرۆریستێك لەناو شارەكانی هەرێمەوە بۆ حەمرین و پەیوەندكردنیان بە چەكدارانی داعشەوە، پێنجەم دروستكردنی حەشارگە لەناوچەی سەنگاو ئەنجام دانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی .

پاشان بەبڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژورێكی لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی پێكهێنراو ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەوردی بەرنامەڕێژی بۆ ئاشكراكردنی پیلانەكانی تیرۆریستانی داعش داناو بەدواداچوونە هەواڵگرییەكانی دەستپێكرد و لەئەنجامدا زانیاری پێویست بەدەست هات دوای رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، رێوشوێنی توندوتۆڵی ئەمنی لەچەند ناوچەیەكی سلێمانی گیرایەبەر و چەند گومانلێكراوێك خرایە ژێر چاودێری وردەوە.