هیچ ڤایرۆسێکی ترسناک لە شاری سلێمانی بڵاونەبووەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ڤایرۆس سلێمانی سەباح هەورامی


Dec 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند؛ هیچ ڤایرۆسێکی ترسناک لە شاری سلێمانی بڵاونەبووەتەوە .

د، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ترسناک لە سلێمانی بەتەواوی رەتدەکەینەوە، ئەوەی ھەیە ئەنفلۆنزای وەرزییە، کە لە ھەرێمی کوردستان و عیراق و جیھانیش هەیە لەم کاتەد.

ئاماژەی بەوەش دا؛ بەداخەوە چەند رۆژێکە دەنگۆیەک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوبووەتەوە گوایە ڤایرۆسێکی ترسناک لە شاری سلێمانی بڵاوبووتەوە و چەند کەسێک بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و سەرلەبەری ئەو دەنگۆیە ناڕاستە و ھیچ جۆرە ڤایرۆسێکی ترسناک لە سلێمانی بڵاونەبووتەوە.

 ئامادەکردنی- کامەران کەریم