​نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرچنار


Dec 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاند؛ بڕیاریشیداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان کە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خێزانەکان دابینبکات.
روونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ رای گشتی
دوای بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی گەڕەکی سەرچنار کە دوورن لە ئاین، ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە، سەرۆک بافڵ بڕیاریشیداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان کە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خێزانەکان دابینبکات.
خزمەتگوزارییەکان رووناککردنەوەی شەقامەکان، ناشتنی نەمام و سەوزکردنی زیاتر و جوانترکردنی باخچەکان، پاککردنەوەی سەیرانگەکان، دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ خەڵک لە رووی ئاسایش و ئارامییەوە هەروەها دروستکردنی شوێنی یاریی منداڵان لە خۆدەگرێت.
ئەم هەنگاوەی سەرۆک بافڵ دەستپێکی راگەیاندنی پرۆژەیەکی گەورەترە بەناوی (ئاشتکردنەوەی سلێمانی) و لە سەیرانگەی سەرچنارەوە وەک سیمایەکی مێژوویی و گرنگی شارەکە دەستپێدەکات و لەپێناو ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سلێمانی بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ رێزدا
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئامادەکردنی- کامەران کەریم