دوای وەستاندنی دڵی هاوڵاتیەك و گەیاندنی بەنەخۆشخانە ژیانی بۆ گەڕایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە نەخۆشخانە وەستانی دڵ CPR کەمال محەمەد شارەزوور


Dec 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – هاوڵاتیەک دوای وەستاندنی دڵی، بە هەوڵی پزیشکان و کارمەندانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەوە گەڕایەوە.

کەمال محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕەوف بەگ لە شارەزوور بەزایەڵەی ڕاگەیاند،   کاتژمێر (٦) ئێوارەی ڕۆژی (٢٠٢٢/١٢/٢٣) پاش گەیاندنی  هاوڵاتیەکی تەمەن (٥٧) ساڵ  بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ لە قەزای شارەزوور کەدڵی لەلێدان کەوتبوو ، دواتر بە هەوڵی پزیشکان و کارمەندانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەوە لەڕێگەی شێلانی دڵ (CPR) و جیهازی (DC SHOCK) توانرا دڵی نەخۆشەکە بگەڕێنرێتەوە و ژیانی ڕزگاربکرێت ، دواتر بەئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی  نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ کرا لەسلێمانی .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم