وادەی دابەشکردنی یانزەهەمین سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ ئاشکراکرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بازرگانی عێراق ئابووری


Dec 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر داوا لە بریکارەکانی خۆراک دەکات سەردانی فەرمانگە بکەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریکاری مانگی ١٢ چوونە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی ١١ی ٢٠٢٠ دەکرێت.

 لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکەنەوە لە رۆژانی پشوی فەرمیشدا لە ٢٦ تا ٢٩ی مانگی ١٢ لە فەرمانگەکەیان دەوام دەکرێت لە کاتژمێر ٩ تاکو ١ی دوای نیوەڕۆ.

دەشڵێت، "داوا لە بریکارەکانی ژمارە (٢٠١ بۆ ٢١١) دەکەین سەردانی فەرمانگە بکەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریکاری مانگی ١٢ی ٢٠٢٢ چونکە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی ١١ دەکرێت.

دەشڵێت، "هەر بریکارێک پێشەکی لیستی بریکای نەباتەوە و پارەکەی نەخەوێنێت بەشە خۆراکی بۆ رەوانە ناکرێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ٢٠ی ئەم مانگە شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەشە خۆراک لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشەخۆراکی مانگی ١١ و ١٢ گەیشتووەتە بریکارەکانی هەرێم و لە ماوەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وتیشی، "ماددەکانی کە گەیشتوون هەمان ماددە خۆراکییەکانی مانگی پێشوون و زیادکردنی ماددەکانی چا و شیر و ئاردی سفر و زیادکردنی بڕەکەی بۆ هەرێم ئاگادار نەکراونەتەوە و لە ئێستادا هەواڵەکە تەنها بۆ عێراقە."

ئەوەش لە دوای ئەوە هات، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند، بڕی ماددەکانی بەشە خۆراکی زیاددەکات و ماددەی دیکەش زیاد دەکرێت وەک چا و شیر و ئاردی سفر.