هەڵوێستی ئێران لەمەڕ خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا؛ پۆلیس دان بەخۆدا بگرێت / پاریس کۆتایی بە هەڵاواردن بێنێت

(0) / / ایران / زایەڵە فەڕەنسا خۆپیشاندان هەڵاواردن تاران


Dec 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای داواکاریی بۆ دان بە خۆداگرتنی پۆلیسی فەڕەنسا لە بەرانبەر خۆپیشاندەران، نیگەرانی تاران لە مەترسی بۆ سەر گیانی خۆپیشاندەرانی فەڕەنسی ڕاگەیاند.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی لەوەی کە مەترسی لەسەر گیانی خۆپیشاندرەان لە فەڕەنسا بە تایبەت هاوڵاتیانی مسوڵمان و کەمینە و پەنابەرانە، نیگەرانە.

داواشی لە پۆلیسی فەڕەنسا کرد لە بەرانبەر خۆپیشاندەراندا دان بە خۆدا بگرن.

کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئیدانە هێرشە هۆڤانە و ڕەگەزپەرەستانە لە پاریس بۆ سەر ناوەندێکی کەلتووری کرد.

کەنعانی وێڕای ئاماژە بە پێشینەی سیاسیی حکومتی فەڕەنسا و گرتبەبەری سیاسەتی هەڵاورادن لە ئاست کەمینەکان و پەنابەران و توندتوتیژی نواندن لە بەرانبەر ناڕازیان، جەختی کردە سەر پێویستیی لێکۆڵینەوەی بێ لایەنانە لە ئاست ڕووداوەکانی پاریس بۆ ئەوەی لایەنەکانی ئەم ڕووداوە ئاشکرا بکرێن.