سامان لەتیف بۆ زایەڵە: ۲٥ تیمی فریاکەوتنی خێرایی تەندروستی سلێمانی لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن
(0) /
زایەڵە - سامان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پلانی پێویستی داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر و لەسەر فەرمانی بەڕێز بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستیەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ.
لەو چوارچێوەیەدا لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن و لەشەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچناری دووتیمی لێدەبێت و هەروەها( ۱۱ )تیم لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (۱۲۲) لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
وتیشی، هاوكات لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستیەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە( ۱۲۲.)
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: