هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهـۆی گۆڕانکاری لە کەشو هـەواو تەڕی و شێی ڕێـگاوبانەکان لەسنوری پارێزگاكە تەمومژێکی چڕ دروست بووە مـەودای بینینی کەمکردوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە بەهـۆی گۆڕانکاری لە کەشو هـەواو تەڕی و شێی ڕێـگاوبانەکان لەسنوری ( هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور ) تەمومژێکی چڕ دروست بووە مـەودای بینینی کەمکردوەتەوە.
ئاماژەشیان بەوەكرد، لە ئێستادا پێویـستە لەسـەر شـۆفێـرانی بەڕێز کە زۆر بەوریاییەوە مامـەڵە لەگەڵ ڕەوشی ڕێگاوبانەکان بکەن خـێرایەکانتــان کەم بکـەنەوە لایتی تەم ئیش پێبکەن .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: