فاتمە سادقی کاراتەکاری ئێرانی مەداڵی بڕۆنزی ئاسیای بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە کاراتە وەرزش ژنان


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە چوارەمین ڕۆژی کێبەرکێ قارەمانی ئاسیا لە وڵاتی ئوزبەکستان، فاتمە سادقی کاتارۆی سەرامەی ئێرانی لە بەشی تاکەکەسیدا مەداڵی بڕۆنزی بەدەست هێنا.

کێبەرکێ کاراتای قارەمانی ئاسیای 2022 لە تاشکەندی ئوزبەکستان لە 28ی مانگی سەرماوەزدا بە بردنەوەی مەداڵی بڕۆنزی کچە وەرزشوانێکی ئێرانی بەڕێوە چوو.

فاتمە گەیشتبووە دیداری ڕێزبەندی و بە سەرپشکی 25.48 بەرانبەر سووی سۆ لە ماکائۆ بە سەرپشکی 24.08 گەیشتە سەرتەری و مەداڵی بڕۆنزی بردەوە.

ناوبراو لە خولی یەکەمدا بە سەرپشکی 24.06 پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و توانی بگاتە خولی دوایی کێبەرکێیەکە و لە خولی دووهەمدا بە وەدەستهێنانی سەرپشکی 24.28 پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و گەیشتە دیداری ڕێزبەندی.

مەداڵی بڕۆنزی فاتمە سادقی، دووهەمین مەداڵ و دوهەمین بڕۆنزی ئەم کاتاکارە لاوەیە لە خولی کێبەرکێ کاراتای قارامانی ئاسیا و دووپات کردنەوەی یادەوەری خۆشی تاشکەندە لە ساڵەکانی 2019ی زاینییدا. لەوکاتەدا ناوبراو بۆ یەکەمجار مەداڵی بڕۆنزی بردەوە و ئیستاکەش پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ دیسان هەمان مداڵی بردۆتەوە.