وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبارەت بە دەوری مستەفا کازمی لە تیرۆری شەهید سولەیمانی لێدوان نادەم

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عێراق مستەفا کازمی


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک لەمەڕ دەوری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە تیرۆری لیوا قاسم سولەیمانی فەرماندی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند کە ئامادە نییە لەمبارەیەوە لیدوان بدات.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (دووشەممە) لە وەڵام بە پرسیاری ڕۆژنامەڤانان، زیاتر وتی: بەدواداچوون بۆ تیرۆری ناجوانمێرانەی و تیرۆریستی شەهید قاسم سولەیمانی بە شێوەی هەمەلایەنە ئەنجام دەدرێت و حکوومەتی ئەمریکا بە هۆکار و بەرپرسی سەرەکی ئەم تیرۆرە ناجوامێرانە و تیرۆریستییە کە خاکی عێراق دەزانین.

ڕاشیگەیاند کە دەبێ حکومەتی ئەمریکا وەڵامدەر بێت  و تا ئەو کاتەی ئەمە بێتە دی هەموو هەنگاوێک هەڵدەگرین و هەموو ڕێگەیێکی یاسایی و ڕێگەپێدراو دەگرینە بەر.

شیاوی باسە عەلی زۆبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وتی کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە دۆسیەی گەندەڵی و هەروەها تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری، شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس، تۆمەتبارە و بە ئامانجی ڕێگری لە دادگایی و سزادان، لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی ئیمارات هەڵهاتووە.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە حکومەتی ئێستای عێراق و محەممەد شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیران، هیچ هێڵێکی سووریان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا نییە بەڵام مستەفا کازمی گەندەڵیی پەردەپۆش دەکرد.