گاكپۆ پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كرد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گاپکۆ لیڤەرپول


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی ڕۆشتنی هێرشبەری لاوی یانەكەی كۆدی گاكپۆی بۆ ڕیزەكانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی یاریگا، هەژماری فەرمی ئایندهۆڤن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند: گەشتووینەتە ڕێككەوتن لەگەڵ لیڤەرپول بەمەبەستی گواستنەوەی گاكپۆ، هێرشبەرە 23 ساڵانەكە بەمزوانە دەگاتە ئینگلتەرا و وردەكاری گرێبەستەكەی تەواو دەكات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد گاكپۆ لەم هەفتەیەدا واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هێرشبەرە هۆڵەندیەكە بە بڕی 37 ملیۆن پاوەند و 13 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە ڕێدزەوە دەكات.

گاكپۆ لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد و توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات.