​سودانی : پرۆژەی فاو دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی فاو عێراق


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – "محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەی بەندەری فاو هەنگاوێکی گرینگی ئابوورییە لە عێراقدا .
 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، دووشەممە بە یاوەری وەزیری گواستنەوە و پارێزگاری بەسرە و بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق، سەردانێکی بۆ پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو لە پارێزگای بەسرە ئەنجامدا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"سودانی لەو سەردانەیدا لە چۆنیەتی بەڕێوە چوونی پرۆژەکانی کۆڵیەوە، ولەگەڵ ئەندازیارانی نیشتەجێی پڕۆژەکە کۆبووەوە، و گوێی لە پێشنیار و بۆچونەکان گرت و سەرنجی خۆی لەسەر پرۆژەکان خستەروو. 
 بەپێ بەیاننامەکە "سودانی" جەختی لە گرنگی ستراتیژیی پڕۆژەکە کردەوە بۆ عێراق و ناوچەکە و ئاماژەی بەوەش کرد ئامانج لە سەردانەکەی دڵنیا بوونە لە بارو دۆخی بەندەرەکان. 
 هەروەک " سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەت هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراو تەواو بکات، بەپێی ئەو تایبەتمەندیانەی کە دانراون.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردەوە"کە پرۆژەی بەندەری فاو دەبێتە هۆی هەنگاوێکی گرینگی ئابووریی عێراقدا، بۆیە حکومەت ئارەزووی تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەکان دەکات.   "