ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گوێڕ کەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاگر گوێر تەقینەوە هەولێر سەرکەوت کاڕەش


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر دەڵێت، پاڵاوگەیەکی نەوت لە رێگەی گوێڕ - هەولێر گڕی گرتووە و تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 رۆژی سێشەممە 27-12-2022، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی گوێڕ، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە. ئاگرەکە گەورەیە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە."

 سەرکەوت کاڕەش ئاماژەی بەوەش کرد، چوار ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و ئۆتۆمبێلی دیکەی ئاگر کوژێنەوەش رەوانەی شوێنی ئاگرەکە کراوە.

 لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر گوتی، ماوەیەکی کەمە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی نازانرێن.