​ئاگر لە ٩تانکی سوتەمەنی لە هەولێر کەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاگر تانکەر


Dec 28, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە یەکێک لەو شوێنانەی کە سوتەمەنی تیاید عەمبا دەکرێت ، ٩تانکی گەورەی سوتەمەنی سوتا.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە شوێنێک کە پێشتر پاڵاوگەبووە و ئێستا بۆ عەمبارکردنی سوتەمەنی بەکاردێت ، ٩تانکی گەورەی سوتەمەنی گڕیان گرت و سوتان.
وتیشی ، تا ئێستا قەبارەی زیانەکان دەستنیشان نەکراوە و لیژنەکانی لێکۆڵینەوە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە.
لەلایەن خۆشیەوە ،سەرکەوت کارەش ووتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاشکرای کرد ، دوو پۆلیسی تیمەکانی بەرگری شارستانی دۆخی تەندروستیان تێکچووە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ، کەیەکێکیان دۆخی تەندروستی جێگیرنیە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم