بێتاقەتی چێڵسی بۆ کڕینی دیاردەی ئەرجەنتینی

(0) / / ورزش / زایەڵە چێلسی ئەرجەنتین


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شینپۆشەکانی لەندەن بۆ کڕینی هەسارەی لاوی تیپی تۆپی پێ بێنفیکا ئامادەی هەڵەخەرجییەکی گەورە بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری سان، یانەی چێڵسی ئامادەیە پارەی موڵغاکردنەوەی پەیماننامەی یاریزان (ئێنزۆ فێرناندێس) پێشکەشی یانەی بێنفیکا بکات و ئەو یاریزانە لاوە کە وەکوو درەوشاوەترین هەسارەی ئەرجەنتینی لە جامی جیهانی 2022دا نێوی لێ دەبرێت، بە خزمەت بگرێ.

ڕەقەمی موڵغاکردنەوەی پەیماننامەکە 105 ملیۆن پۆندی ئینگلیزە، بەڵام لێهاتوویی باشی ئەو یاریزانە لاوە لە وڵاتی قەتەردا کە بوو بە هۆی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جامی جیهانی، چێڵسی بەو قەناعەتە گەیاندووە ئەو پارەیە بە تەواوی پەرداخ بکات و ئەو یاریزانە بۆ خۆی هەڵبگرێت.

شایانی ئاماژەیە چەندین یانەی دیکەش خوازیاری کڕینی فێرناندێس بوون، بۆیە چێڵسی بە خێرایی دەست بەکار بووە و نوێنەرانی خۆی ناردووە بۆ وڵاتی پورتێغاڵ تاکوو گرانترین و بەنرخترین کڕینی مێژووی ئەو یانەیە ئەنجام بدەن.