زانیاری له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ به‌حركه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە بەحرەکە درۆن دژەتیرۆر


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و درۆنه‌ ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ نزیك كه‌مپی جێژنیكان له‌ سنووری شاره‌دێی به‌حركه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وتبووه‌ خواره‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ درۆنه‌كه‌ هی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بووه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم کاتژمێر 19:00 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به‌ شاره‌دێی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وە.

هه‌روه‌ها هاونیشتمانییانیشی دڵنیا كرده‌وه‌ کە ڕووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.