پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: كوا بچوكترین عەدالەت
(0) /
زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بزایەڵەی ڕاگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٦ بە پاساوی چاکسازی لە لیستی ناوەکانیان، بە بڕیاری ژمارە ١٥١٥ی ئەنجومەنی وەزیران، ئەو بڕە هاوکارییەی بۆ هەژارەکان هەبوو ڕاگیرا، لەو ساڵەوە تا ئێستا نە چاکسازییەکە کراو نە هیچ هاوکارییەک بۆ ئەو هەژارانە دەستی پێکردەوە.
وتیشی، ئەو هاوکارییەی هەبوو بەناوی مووچەی چاودێری خێزان بڕەکەی تەنها ١٥٠,٠٠٠ دینار بوو، دەدرایە هەژارەکان، ئەوانەی هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نیە لە بێوەژن، بەساڵاچووانی پەککەوتە، نەخۆشانی درێژخایەن، منداڵانی بێ سەرپەرشت، ئەو ژنانەی کە هاوسەرەکانیان سزادراون یان بێ سەروشوێنن ، ئەوە بۆ ساڵی شەشەمە، لە کۆی پارەو داهاتی هەرێمی کوردستان لە سەرچاوە جیاوازەكانەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لانیكەم بە سێنزە ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت، هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەژارو نەدارەکانی وڵات خەرج نەکراوە،ئایا نەوتو سامانی ئەم وڵاتە مافی هەژارەکانی تێدا نیە ئایا دەکرێت سەدان کۆمپانیای بیانیو ناوخۆیی بە نەوتی کوردستان دەوڵەمەند ببن، بەڵام هەژارێک، بێوەژنێک، منداڵێکی بێ سەرپەرشت، یەک دینار سودمەند نەبێت لە نەوتی کوردستان کە لە ساڵی (٢٠٢٢)دا نزیکەی 150ملیۆن بەرمیل ی لێ فرۆشراوە،بۆ کۆتاییهێنان بەم ناعەدالەتیە، بەرلەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمان لە ٦ی ١١ی ٢٠٢٢ تەواو ببێت، ئێمە هەموو هەوڵێکماندا، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتو لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت نەچوونە ژێرباری ئەم داوا سەرەتاییەی هاووڵاتیان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: