بافڵ تاڵه‌بانى لە کۆبوونەوە لەگەڵ حەکیم: ده‌مانه‌وێت كێشه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم به‌یه‌كجارى چاره‌سه‌ربكه‌ین
(0) /
زایەڵە - سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه ڕایگه‌یاندوه، ده‌یانه‌وێت كێشه‌ى بودجه‌و مووچه‌ى هه‌رێم به‌یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبونه‌وه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختى لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایگەیاندوه، ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەم كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان، بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانیان لە بەغدا چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەم كێشەیە بكەن و كۆتایی بەو دۆخە بهێنین.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئەمه بە نسبەت یەكێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێكی لەپێناودا دەدەن.
له‌ساڵى 20014وه جگه له‌كێشه‌ى خاك و به‌ڕێ,ه‌بردنى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان هه‌ولێرو به‌غدا كێشه‌ى دارایی و وزه له‌نێوانیان هه‌یه‌و ساڵ به‌ساڵ كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن.
تێبينيێك بنێرە: