ئاسایشی شارەزوور لەڕێی ١٥ مەفرەزەوە ئاسایشی هاوڵاتیان دەپارێزێت

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەزوور ئاسایش سەید سادق


Dec 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی شارەزوور لەڕێی ١٥ مەفرەزەوە ئاسایشی هاوڵاتیان دەپارێزێت .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند،  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور وەک ئەرکی هەمیشەیی خۆیان لەپێناو پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، به‌رده‌وام له‌ پشوه‌كانی سه‌ری ساڵی تازه‌دا لەڕێگای (15)پانزدە مەفرەزەوە بەردەوام به‌شەو ڕۆژ له‌ئه‌ركدان بۆدابین كردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست لەپارێزگای هەلەبجە و قەزای شارەزوو و سیدسادق هه‌ورامان و ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كان و شاروچکەکاندا .
ئاماژەی بەوەش داوە؛ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌  بەڵێن دووپات دەکەینەوە بەپشتوانی هاوڵاتیان و چاوکراوەی هێزەکانمان به‌رده‌وام له‌ ئه‌ركدا ده‌بین تا کەشێکی ئارامتان بۆ بەسەربردنی پشووەکانتا دابین بکەین .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم