داعشێک دەستگیر کرا
(0) /
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی داعشێک دەستگیرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەربنەمای هەبوونی زانیاری پێشوەختە هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەسێکیان بەناوی (م ، ص ، م ، م) لە بەرواری( ۲۷_٢_٢٠٢١ ) دەستگیرکرد کە لە ڕیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بووە .
وتیشی: تۆمەتباری ئاماژە بۆکراو لە ساڵی (۲۰۱٤ ) لە پارێزگای سەلاحەدین لە قەزای بێجی پەیوەندی کردوەو بەیعەتی بەدەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام داوە تاوەکو ساڵی (۲۰۱٥) لە عێراق لەگەڵیان ماوەتەوە پاش تێکشکاندنی ڕیزەکانی داعش لەسنوری پارێزگای سەلاحەدین دەچێتە سوریاو لەوێش بەردەوامدەبێت.
ڕونیشیکردەوە: لە مانگی( ٢ - ٢٠٢١) دەگەڕێتەوە عێراق و دەچێتە پارێزگای هەولێر تاوەکو (۲٦ _٢_٢٠٢١) لەوێ نیشتەجێ دەبێت ، پاشان دێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و لە( ۲۷_٢_٢٠٢١ ) لەلایەن هێزەکانمانەوە لەسنورەکەمان دەستگیردەکرێت .
ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتباری دەستگیرکراو لەنەتەوەی عەرەبەو سەر بەعەشیرەتی الدلیمیە و خێزاندارە ، لەبنەچەدا خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە .
هێمای بەوەش کرد: لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تێرۆر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: