وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد
(0) /
نوێترین بڕیاری وەزارەتی پەروەردە تایبەت بە ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.
نوێترین بڕیاری وەزارەتی پەروەردە تایبەت بە ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١):
قۆناغی( ٣ بنەڕەتی - ١١ ئامادەیی):
لە ٢٣-٣-٢٠٢١ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات تا ١-٤-٢٠٢١
وە لە ٣-٤-٢٠٢١ دەست دەکرێت بە خوێندنی وەرزی دووەم.
لە ٢٠-٦-٢٠٢١ تا ٣٠-٦-٢٠٢١ خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم ئەنجام دەدرێت.
بۆ قۆناغی دوازدەیەمی ئامادەیی:
لە ٢٩-٣-٢٠٢١ تا ڕێکەوتی ٧-٤-٢٠٢١ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدرێت
لە ١٠-٤-٢٠٢١ دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم دەبێت.
لە ١٩-٦-٢٠٢١ تا ٢٨-٦-٢٠٢١ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم ئەنجام دەدرێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: