وتەبێژى گۆڕان: ئەو لایەنانەی رێککەوتنمان لەگەڵ کردن، نە لەگەڵ ئێمە راستگۆ بون و نە لەگەڵ خەڵکی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆڕان هەرێم حکومەت


Jan 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبیژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد، لەوەى کێشە و ململانێکانى یەکێتى و پارتى لەسەر بەژەوەندى حیزبیی خۆیانە و رایدەگەیەنێت، یەکێتی و پارتی خەڵکی کوردستانیان بێ ئومێد کردوە، ئەو دەستوەردانەی ئێستا پارتی و یەکێتی لە دامەزراوەکانی حکومەت دەیکەن لە سەردەمی  بەرەی کوردستانی و شەڕی ناوخۆشدا نەکراوە.

دلێر عەبدولخالق وتەبیژی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو دەستوەردانەی ئێستا پارتی و یەکێتی لە دامەزراوەکانی حکومەت دەیکەن لە سەردەمی بەرەی کوردستانی و شەڕی ناوخۆشدا نەکراوە، ئەوەش وایکردوە حەڵک نائومێد ببێت، چونکە هیچ بوارێک نەماوە لەلایەن ئەو دو حیزبە و بەرپرسەکانسانەوە قۆرخ نەکرابێت.

وتیشی، لەگەڵ دروستبونی گۆڕان خەڵک ئومێدی پەیدا کرد، ئەوەی کە پاشەکشەی کردوە، تەنها بزوتنەوەی گۆڕان نەبوە، بەڵکو حزبەکانی دیکەش سەرجەمیان پاشەکشەیان کردوە و متمانەی خەڵکیان لەدەستداوە، حزبەکان لەگەڵمان راستگۆ نەبون هیوادارین ساڵی 2023 ببێتە ساڵی راشکاوی و راستگۆیی.

لەبارەی ئامانجی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕن لە حکومەت دلێر عەبدولخالق وتیشی، ئەو لایەنانەی ئێمە رێککەوتنمان لەگەڵ کردن نە لەگەڵ ئێمە راستگۆ بون و نە لەگەڵ خەڵکی کوردستانیش راستگۆ بون، یەکێک لەو خاڵانەی لەسەر رێککەوتین دورخستنەوەی دەستی حزب بوە لە دامەزراوەکان، بەڵام جێبەجی نەکراوە، کێشەی پارتی و یەکێتی پەیوەندی بە بەرژەوەندەیەکانی خۆیانەوە هەیە، بودجەی هەرێمی کوردستان تەنها بەشی خەرجی ئەوان دەکات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم