خاتوو بەرمەکی بوو بە باشترین کووراش(kurash)کاری ساڵی 2022ی جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە بەرمەکی وەرزش ژنان


Jan 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی ڤۆشۆ و هەروەها ڕاگەیاندنی فەرمی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی کووراش، فاتمە بەرمەکی نوێنەری کێشی 87 کیلۆگرامی وڵاتی ئێران وەکوو باشترین کووراشکاری جیهان هەڵبژێردرا.

ناوبراو ئەمساڵ مەداڵی زێڕینی پێشبڕکێ پاڵەوانی جیهانی هێند و هەروەها مەداڵی زێڕینی پاڵەوانی ئاسیای تاجیکستانی بردەوە و ئێستاکەش وەکوو باشترین کووراشکاری ژنی جیهان لە ساڵی 2022دا هەڵبژێردراوە.

ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی کووراش لەمبارەوە دەڵێت: فاتمە بەرمەکی لە کێشی 87 کیلۆگرامدا سەرەڕای بەدەستهێنانی پلەی قارەمانی لە پێشبڕکێ ئاسیادا کەوا لەشاری دووشەنبە بەڕێوەچوو، لە وڵاتی هێندیشدا(پێشبڕکێ پاڵەوانی جیهانی) هەموو هێز و توانای خۆی بەکارهێنا تاوەکوو مەداڵی زێڕین بۆ وڵاتەکەی تۆمار بکات.

ئەو ڕێکار و تەکنیکانە، کەوا فاتمە بەکاری دەهێنا و کەڵکی لێدەگرتن، هەست و هەیەجانی بینەرانی دەبزواند.

لەبەشی پیاوانیشدا ئۆمێد ئێسانۆف لە وڵاتی ئوزبکستان وەکوو باشترین وەرزشوانی ئەم لەقە وەرزشییە هەڵبژێردرا.

خەڵاتی ئەو کەسانە کەوا پلەیان بەدەست هێناوە و سەرکەوتوون لە پێشبڕکێ پاڵەوانی جیهان لەساڵی 2023دا پێشکەش دەکرێت