​شارەزایەکی  کەشناسی بۆ زایەڵە: شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان باران بەفر سەرما


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی باران بارین بەشێوازی بچڕبچر دەست پێ دەکات و بەپێ کات باران بارین ناوچەکان دەگڕێتەوە هەندێ کات بارانی بەلێزمە دەبێت.
 پشتیوان ئیبراهیم شارەزایەكی كەشناسی بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، شەپۆلێکی باران بارین کە سەرچاوەی دەریایی سوورە ناوچەکانمان دەگرێتەوە.
وتیشی،  سەرەتا لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 4/1/2023 هەور ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە پاشان لە دوانیوەڕۆ بۆ ئیوارەی ڕۆژی چوارشەممە 4/1/2023 باران بارین بەشێوازی بچڕبچر دەست پێ دەکات و بەپێ کات باران بارین ناوچەکان دەگڕێتەوە هەندێ کات بارانی بەلێزمە دەبێت لەم شەپۆلەدا زیاتر سنورەکانی ئیدارەی گەرمیان ، پاڕێزگای کەرکوک ، پاڕێزگای هەڵەبجە ، پاڕێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەگڕێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ناوچەکانی دیکە نمە باران دەبێ و ئەگەر گۆڕانکاریش هەیە، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچەشاخاوییەکانیش هەیە.
لەبارەی كۆتای هاتنی ئەو شەپۆلە ووتی، ئەم ناسەقامگیرییە تاوەکو ڕۆژی هەینی 6/1/2023 بەردەوەم دەبێ بەشێوازەی بچڕ بچڕ وە ڕێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوجەکان جیاوازە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم