حکومەتی هەرێمی کوردستان لهبارهى دهستپێكردنهوهى خوێندن ڕونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
(0) /
حكومهتى ههرێمى كوردستان لهزارى وتهبێژهكهیهوه ڕونكردنهوهیهكى بڵاوكردهوه تایبهت بهكردنهوهى دهرگاى خوێندنگهكان بهڕوى مامۆستایانو خوێندكاراندا.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕونكردنهوهی حکومەتی هەرێمی کوردستان تهئكید كراوهتهوه، تاوهكو ڕۆژى 16ى ئهم مانگه ههمان بڕیارهكانى پێشوو بهردهوامدهبنو دواتر ههڵسهنگاندن بۆ دۆخى كۆرۆنا لهههرێم دهكرێت.
دهقى ڕونكردنهوهكه:
دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەدۆخی ڤایرۆسی کۆرۆناو سەرهەڵدانی نەوەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لەهەندێک وڵاتو دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەگشت خوێندنگەو زانکۆو پەیمانگەکانی هەرێم، بڕیاردرا هەمان ئەو بڕیارانەی پێشوو کە لەمبارەیەوە دەرکراون، پەیڕەوبکرێن:
1ـ دەوامی قۆناغەکانی 1و 2 بنەڕەتیو 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)، تاڕۆژی (2021/1/16) ڕادەگیرێتو سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.
2ـ قۆناغی 1و 2 بنەڕەتیو 12 ئامادەیی دەتوانن تا کاتی کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی "نائیلزامی" سود لەوانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنیو ئۆنلاین وەربگرن.
3ـ قۆناغی 3 بنەڕەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی - ناحکومی) بەشێوازی ئەلیکترۆنی لەخوێندن بەردەوامدەبن، هەروەها تاڕۆژی (2021/1/16)و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی تەندروستیی، سەردانکردنی بەگروپو ئامادەبوون لەقوتابخانەکان رادەگیرێت.
4ـ ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت.
5ـ دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی، تا رۆژی (2021/1/16) رادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.
6ـ دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە، تا رۆژی (2021/1/16) رادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.
7ـ بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت.
8ـ لەزانكۆو پەیمانگاکان بۆ بەشە زانستییەکان، سیستەمی خوێندنی نێو كامپەس و خوێندنی ئەلیكترۆنی (خوێندنی ئاوێتە)، بەپێی ھەمان پلانی پێشوو ھەروەھا بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، تا رۆژی (2021/1/16) وەك خۆی بەردەوام دەبێت.
9ـ بەشە مرۆییەکانیش لەزانکۆو پەیمانگەکاندا بەڕەچاوکردنی رێنمایی تەندروستیی زیاترەوە، تا (2021/1/16) بەھەمان شێوەی پێشوو وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
ئەم بڕیارانە لە ڕۆژی (2021/1/7) کاری پێدەکرێت، دوای ئەم ڕێککەوتەش لیژنە کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتوێکردنی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021-1-7
تێبينيێك بنێرە: