جەختی عامری و حەکیم لەسەر گرنگی دیاریکردنی ئەولەویەتەکانی حکومەت

(0) / / عراق / زایەڵە حەکیم عامری حکومەت


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - "هادی عامری"سەرۆکی هاوپەیمانی "فەتح"لەگەڵ "عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، جەختیان لە گرنگی دیاریکردنی ئەولەویەتەکانی حکومەت بۆ قۆناغی ئێستا کردەوە.
 نووسینگەی "هادی عامری" لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی زایەڵە گەیشتووە تیایدا هاتوو"ئەمڕۆ دووشەممە "هادی عامری"پێشوازی لە عەمار حەکیم"سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە شکردووە کە "کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ڕێکخراوی بەدر و ڕەوتی حیکمە بەرێوەچوو، تیایدا گفتوگۆکرا لەسەر پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی کرا، و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هەڵوێستە نیشتمانیەکان بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەت، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامە وزارییەکەی تەواو بکات بە ئامانجی پێشخستنی واقیعی وڵات.
هەر لەبەیاننامەکەدا هاتوە "کە هەردوولا جەختیان لە گرنگی دیاریکردنی ئەولەویەتەکانی حکومەت کردەوە کە پەیوستن لەم قۆناغەدا، و کارکردن بۆ پەرەپێدانی چارەسەرەکان لەپێناو بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان.