ئەحمەد میرە بۆ زایەڵە: بارودۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی مەترسیداردایە

(0) / / گفتگو / ئەحمەد میرە زایەڵە ئازادی ڕادەربڕین ئیرهاب تیرۆر مەترسی


Mar 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەحمەد میرە، ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: بارودۆخی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەڕوات.
ئەحمەد میرە ڕۆژنامەنووس لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند: پەلاماری پەرلەمانتار بەشێکە بەتەواو کردنی ئەو بازنەیەی تیرۆری ئازادی ر ڕۆژنامەنووسیەی کەلەکوردستان ئەگوزەرێت.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
دوایین بارودۆخی ئازادی ڕادەربڕین و بە تایبەت مافی ڕەخنەگرتن لە هەرێمی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
ئەحمەد میرە: بارودۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان بارودۆخێکە لە دۆخێکی مەترسیدار دایە، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئێستا دۆخی ڕۆژنامەگەری کوردی لە خراپترین حاڵەتی دایە بەوەی کە جاران ئەگەر بهاتابایە مامەڵەکردنی دەسەڵات لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە ڕێگای هێندێ میکانیزمی سادە و ئاسانەوە بو بێت ئێستا توندوتیژیەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدارکۆمەڵێک هەوڵی تیرۆر کردن و ئێستا زیندانی چەند ساڵە وادەکات کە بڵێین دۆخی هەرێمی کوردستان لەبازنەی ڕەشدایە وەهەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ ئەوەدان کە دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە کوردستان وەکو تەواوی دەوڵەتانی ڕۆژهەوڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی پڕکێشە و تەنگەبەری ئازادی دایە کە جێگای ئومێد و دڵخۆشی نیە بەڵکو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارودۆخەکە خراپتر دەبێت .
پەلاماردانی پەرلەمانتارێکی ڕەخنەگر چ پەیامێک بە ڕای گشتی و ڕەخنەگران  دەدات و ئاماژە بە چییە ؟
ئەحمەد میرە: پەلاماردانی پەرلەمانتارانی کوردستان بەتایبەتی دوا پەلاماری پەرلەمانتاری هاوپەیمانیەتی هیوا لە پەرلەمانی عێراق د. غالب محەمەد بەشێکە لە تەواوکردنی ئەو بازنەیەی تیرۆری ئازادی و ڕۆژنامەنووسیەی کە لە کوردستاندا ئەگوزەرێت. پێشتریش ئەو پەرلەمانتارانە ڕایانگەیاندبوو کە دۆخیان لە ڕووی ئەمنیەوە تەندروست نیە. لە ڕاستیدا دوای دروست بونی ئەو ناکۆکیە ئەمنیانەی لە کوردستان لە نێوان هێزە  حوکمڕانەکان وە باوەڕنەبونی هێزە حوکمڕانەکانیش بە ئازادی ئەو مەترسیانە لە ژیانی خەڵکانی ئازادیی خواز زۆربووە بە تایبەتی ئەوانەی کە جیاواز لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بیر دەکەنەوە ڕایەکی جیاوازیان هەیە .
کێن ئەوانەی لە پشتی بەندکردنی ڕەخنەگران و هێرش بۆسەر پەرلەمانتارانن؟
ئەحمەد میرە: لە ڕاستیدا کێ لە پشت ئەو شەپۆلە ئیرهاب و تۆقاندنەیە لە هەرێمی کوردستان؛ دەسەڵاتی کوردی هێزە حوکمڕانەکان ئەتوانم بڵێم ئەمە  ئەو ڕوداوانە ڕوداوی ڕێکخرا و تەنزیم کراوی دەسەڵاتە ئەتوانین ناوی بنێین تیرۆری دەوڵەت موئەسەساتی دەوڵەت لە پشتیەوەیە  وەئەجیندایەکی ترسناکیشی هەیە .
دیموکراسی هەرێم بەم دۆخەوە بەرەو چ ئاقارێک دەڕوات ؟
ئەحمەد میرە  بارودۆخی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستاندا بەرەو ئاقارێکی مەترسیداردا دەڕوات بەرەو ئەو ئاقارە دەڕوات کە ئەو نوزەیە یاخود ئەوەى کە لە فەرهەنگی سیاسی بتشوردا پێی دەوترێت پەراوێزی ئازادی  ئەو پەراوێزەش  نەمێنێت، دۆخەکانی توندوتیژی و تۆقاندن و ترساندن بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان زیاد بکات  .
دیمانە - کامەران کەریم