سەرۆک وەزیرانی عێراق: تیرۆری شەهیدانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا لە هەر یاسایەک ئیدانە دەکرێت
/
عراق
/
زایەڵە
شیاع سوودانی
داعش
قاسم سولەیمانی
زایەڵە – سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، جەختیکردەوە کە حکومەتی عێراق بۆ بەهێزبوونی سەروەری خاک و سەربەخۆیی سیاسی هەوڵ دەدات.
محەممەد شیاع سودانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پێویستە فەرماندەکانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزم و قارەمانییەکانی ئەوان لە ڕوبەڕوبونەوەی دڕندەترین گرووپی تیرۆریستیی توندڕۆ لە مێژووی هاوچەرخدا لەبیر نەکەین.
ناوبراو ڕایگەیاند: هێرشی سەر ئەو شەهیدانە بە پێی هەر عورف و یاساییەکی نێودەوڵەتی ئیدانە دەکرێت و بۆ ئەمەش ” حکومەتی ئێمە بۆ بەهێزکردنی سەروەری خاک و سەربەخۆیی سیاسی و پاراستنی ڕۆڵەکانی ئەم ئاو و خاکە هەوڵ دەدات.
تێبينيێك بنێرە: