پەرلەمانتارێکی دەست لەکارکێشاوە بۆزایەڵە: حکومەتی هەرێم دوای 31 ساڵ لەحکومڕانی بە 20 ڕۆژ مووچەی مانگێکی ساڵی پار دابەشدەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە موچە سەرچنار ئەحمەد


Jan 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچنار ئەحمەد ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاد، ئەم شێوازی دابەشکردنە لەمووچە کەهەر ڕۆژێک و وەزارەتێک یان دەستەیەک مووچە وەربگرێ هیچ حیکمەتێکی تێدانییە جگە لە چاوەڕوانی مووچەخۆر بۆ مووچە موستەحەققەکەی هیچی ترنییە،کاتێک پارەی پێویست لەبەردەستبێت و بەمانگ و ڕۆژو ساڵ دابەشکردنی دوابکەوێت چ ناوێکی لێدەنرێت جگە لەبێباکی دەسەڵات بەرامبەر مووچەخۆران،

ئەوەباسی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەو لێبڕین و لێسەندن هەر لەگۆڕێدانییە! لەکاتێکدا کە داهات باشەو قەیرانیش تێپەڕیووە، پلە بەرزکردنەوەو دامەزراندنی وانەبێژان و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و چارەسەری قەیرانە کەڵەکەبووەکان .

وتیشی، پێویستە لە ئەولەویەتی کاری ئەم حکومەتە خاوەن 31 ساڵ ئەزموونەبێت کە نەدەبوو دوای 31 ساڵ لەحوکومڕانی باس لەبوونی ئەم جۆرە قەیرانە دروستکراوانە بکرایە بەڵکو دەبووایە حکومەت ئەوەندە خزمەتگوزاربوایە ئەزموونەکانی بەسەرکەوتوویی بگواستایەتەوە بۆ دەوروبەری نەک بەشکستخواردوویی وەک لەوەی کە ئێستا هەیە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم