وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا 400 ملیارەکە بۆ ھەرێم نەنێرێت
(0) /
زایەڵە - تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سێ ھۆکاری ئاشكرادهكات کە بەھۆیەوە 400 ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم نانێرێت.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کردوەو ڕایگەیاند، ئهو هۆكارانهش بریتین لهبڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر ھەرێم تایبەت بەپاکتاوی خەرجیەکانو نەبونی داتای دروست لەسەر خەرجیەکانی ھەرێمو بڕگەیەکی بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.
وەزیری دارایی عێراق پاڵپشتی بڕیارەکەی بەوەکردوە کە پێشتریش وەزارەتی دارایی تێبینی ھەبوە لەسەر خەرجکردنی شایستەکانی ھەرێم.
لەگەڵ دەستبەکاربونی وەزیری نوێی دارایی عێراق، ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری خولی پێشوو ڕایگەیاند، وەزیری نوێی دارایی ھەر بابەتێک ئەگەر خۆی نەیەوێت، کار بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانیش ناکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: