بریارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
(0) /
زایەڵە - بریاردرا بە پێدانى دەسەڵات بە سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان (حکومى و تایبەت) و ڕاگرى پەیمانگەکان بۆ ڕاگرتنى دەوام لە کاتى نالەبارى کەشوهەواى ناوچەکانیان.
بەهۆی نالەباری کەش وهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی کە ڕویکردۆتە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانى د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان و بە ڕەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، بریاردرا بەپێدانى دەسەڵات بە سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان (حکومى و تایبەت) و ڕاگرى پەیمانگەکان بۆ ڕاگرتنى دەوام لە کاتى نالەبارى کەشوهەواى ناوچەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
هەولێر - 2023/1/4
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: