سەرۆک کۆمار: سوپای عێراق داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنی گەورەی بەسەر تیرۆردا تۆماركردووە

(0) / / عراق / زایەڵە سەرۆک کۆمار عێراق سوپا تیرۆر


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی ١٠٢ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سوپای عێراق داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنی گەورەی بەسەر تیرۆردا تۆماركردووە
ڕەشید لە ڕاگەیاندراوێكدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: "لە یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی سوپای بوێری عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەو فەرماندە و سەربازانەی سوپای عێراق دەکەین کە بەشداریان کرد، هاوشانی لەگەڵ پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانی دیکەمان، لە دروستکردنی داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆردا."
 ئاماژەی بەوەشکرد:"قوربانیدانی سوپا و ئەو هێزە چەکدارەکان، لە پۆلیسی فیدراڵیەوە، دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی ، و پێشمەرگە، ئەو مەشخەڵانەن کە ڕێگاکەیان ڕۆشنکرد، کەرامەتی نەتەوەیییان پاراست، و بەرز ڕاگرت."
 جەختیشی لە "پرۆژە بۆ جێگیرکردنی بەهاکانی پیشەییەتی سەربازی و چەسپاندنی بنەما پیشەییەکانی سوپای عێراقی بوێر و دڵسۆزی بۆ خەڵک و قوربانیدانی لە پێناو نیشتماندا کردەوە".