ئەنجومەنی باڵای فەتوا: لێدانی بیری نایاسایی حەرامە
(0) /
زایەڵە - بەپێی راگەیەنراوێك ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەكانی ئاو داوای لەیەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، مەكتەبی تەنفیزی كردووە كە لەبارەی بیری قاچاغ و خراپی بەكارهێنانی ئاو فتوایەك دەربكرێت، ئەنجومەنی باڵای فتواش رایگەیاندوە كە بەپێی دەقەكانی شەریعەت هەموو زێدەڕۆییەك لەبەكارهێنانی ئاودا حەرامەو هەڵكەندنی بیری نایاسایی كارێكی نادروستە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا پێی وایە كە هەموو ئەو كەسانەی هاوكار دەبن لە لێدانی بیری نایاسایی گوناهبار دەبن، هەروەها پێدان و وەرگرتنی بەرتیلیش بۆی لەگوناهە گەورەكان هەژمار دەكرێت.
هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، زیادەڕۆییكردن بۆ سەر پڕۆژەكانی ئاو بەهەموو شێوەكانیەوە دەچێتە خانەی غەشەوە و حەرامە، داواشی لە لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە پلانی گونجاو و بەپەلە دابنێن و كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانی ئاوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: