بەرزبوونەوەی ٢٠لەسەدیی جووڵەی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان
/
اقتصادی
/
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
خاڵی سنووریی
بازرگانی
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان گوتی، بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێن جووڵەی بازرگانی زیادی کردووە بەراورد بە ڕابردوو بە رێژەی 20% و بەردەوامیش هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی زیاتر بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان باشە بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازرگان دەکرێت، قەبارەی بازرگانی بە رێژەی 20% زیادی کردووە.''
ساماڵ عەبدولڕەحمان گوتیشی: ''دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و بازاڕیش هەیە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ساردوسڕیی تێ دەکەوێت، بۆیە کاریگەریی دەبێت لەسەر بازاڕ و بازرگانیش، بەڵام گرنگە چاودێریی بازاڕ بکرێت بۆ ئەوەی نرخی کەلوپەلەکان گران نەکرێت، کە ئەوەش ئەرکی وەزارەتی بازرگانییە، چاودێری بکات، ئەگەرنا ئێمە خۆمان هەموو ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان دەکەین.''
گوتیشی، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بکرێت و جووڵەی بازرگانییش باشتر و زیاتر بێت.
تێبينيێك بنێرە: