شۆکی گەورە و لەناکاو بۆ تۆپی پێی فەڕنسە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ فەڕەنسا


Jan 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ مەرگی لەپڕی هەسارەی پاری سێن ژێرمەن شۆک و داچەڵەکانێکی گەورە بوو بۆ تۆپی پێ فەڕنسە.

مودێست ئێمبامی هافبەکی پێشووی پاری سێن ژێرمەن و ئولەمپیک کۆچی دوایی کرد.

پاری سێن ژێرمەن ڕایگەیاند: مودێست ئێمبامی یاریزانی پێشووی ئەو تیپە لە تەمەنی 40ساڵاندا بە هۆی جەڵتەلێدانی دڵەوە گیانی لەدەستدا و ئێمەی بەجێهێشتوون. هەروەها پرسە و سەرخۆشی خۆیان لە بنەماڵە و کەس و کاری ئازیزی کۆچکردوو ڕاگەیاند.

ئەو یاریزانە لە ساڵەکانی 2003 تا 2006 کایەی بۆ پاری سێن ژێرمەن کردووە و لە ساڵەکانی 2004 و 2006دا لەگەڵ ئەو تیپە گەیشتە قارەمانی جامی لێبڕاوی فەڕنسە و پاشان بە مەبەستی ڕوێشتن بۆ ئولەمپیکی مارسی، پاریسی بەجێهێشت.