دەربەندیخان:21 سەرپێچیکار بەهۆی زیانگەیاندن بە سروشت و ژینگە دەستگیرکراون
(0) /
زایەڵە - پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان، ئامارى کار و چالاکییەکانى لە ساڵى 2022ـدا بڵاوكردەوە و دەڵێت، 21 سەرپێچیکار دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەندراوی بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان، لە سنوورى دەربەندیخان و بنکەى باوەخۆشێن لە ساڵى 2022ـدا، 21 سەرپێچیکار لەسەر دیاردە جیاوازەکان کە زیانیان بە سروشت و ژینگە گەیاندووە دەستگیرکراون و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان رێکخراوە و رووبەڕوى دادگا کراونەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە لە ماوەی ئەو ساڵەدا، دەستبەسەر چەندین ئاژەڵ و باڵندە و ماسیی راوکراو و چەك و کەلوپەلى راوکردندا گیراوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: