کۆلێژی هێزی ئاسمانیی عێراق دەرگای بەڕووی وەجبەیەکی نوێ لە بەشداربوانی کردەوە
(0) /
زایەڵە - دوای پێنج ساڵ لەراگیرانی کۆلێژی هێزی ئاسمانی دەرگای بەڕووی وەجبەیەکی نوێ لەبەشداربوانی دەکاتەوە .
ئەمڕۆ دووشەممە، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ پچڕانی کۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراق دەرگاکانی بەڕووی وەجبەیەکی نوێی لە بەشداربوواندا کردەوە لە چوارچێوەی خولی (80)ی ڕاهێنانی .
"ثابت محەمەد سەعید عەباسی" وەزیری بەرگری بە فەرمی وەجبەی نوێی لە خولی80ی مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزی ئاسمانی عێراق ڕاگەیاند.
"عەباسی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند"ئەمڕۆ لە بنکەی "محەمەد عەلائی " ئاسمانی کۆدەبینەوە بۆ وەرگرتنی وەجبەیەکی نوێ لە پاڵەوانان کە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوی تواناکانیان بۆ سوپای عێراق دابین بکەن بەمەبەستی پاراستنی عێراق ، و ئاسایشی لە هەر هێرش یان دەستدرێژییەک کە بکرێتە سەری.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوە نوێنەرایەتی ئایندەی عێراق دەکەن، فڕۆکەوانی داهاتوون و لەڕێگەی ئێوەوە ئاسمانی عێراق دەپارێزرێت.
وەزیری بەرگری لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەمڕۆ لەم شوێنە کۆدەبینەوە بە مەبەستی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ناونوسکردنتان لە خولی مەشق و ڕاهێنانی 80، کە لە کۆلێژی هێزی ئاسمانی دەکرێتەوە. هیوادارین لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە دابن کە پێتان سپێردراوە.
تێبينيێك بنێرە: