کەی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاكان دابەشدەكرێت؟
(0) /
زایەڵە - دوای تەواوبوونی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان، نەوت لە دەوروبەری پارێزگاكان دابەشدەكرێت
لەمبارەیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوەو رایدەگەیەنێت : دوای تەواوبوونی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان، نەوت لە دەوروبەری پارێزگاكان دابەشدەكرێت
دەقی راگەیەنراوەكە/
راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان:
نەوتی سپی بەسەر ( 252 هەزار و 401) خێزان لەناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوە
تاوەكو 10ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی ( 50 ملیۆن و 480 هەزار و 200 ) لیتری نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.
بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا ( 252 هەزار و 401 ) خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبووەو پرۆسەكەش بەردەوامە ، دوای تەواوبونی قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان ، قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێ دەكات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: