لە پێنجوێن خۆپیشاندانی فراوان دەستیپێكرد
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ چوار شەممە، بەشێك لە هاوڵاتیانی پێنجوێن بەهۆی خراپی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری و كێشەی كارەبا دەستیان بە خۆپیشاندان كردو هۆشداری دەدەن.
ئەمڕۆ چوار شەممە، بەشێك لە هاوڵاتیانی پێنجوێن دەستیان بە خۆپیشاندان كردو داوای چارەسەركردنی كێشەی كەمی كارەبای نیشتیمانی و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دابەشكردنی نەوت دەكەن و داواش دەكەن پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەستیپێبكەنەوە.
جێگەی باسە، پێشتر بەشێك لە هاوڵاتیانی پێنجوێن یاداشتێكی ناڕەزایی و نیگەرانی توند سەبارەت بە كێشەی كارەبا و كەمتەرخەمی بەرپرسانی ئیدارەی پێنجوێن ئاڕاستەی بەرپرسان دەكەن و ڕایانگەیاند: وەك دەزانن زیاتر لە هەشت ساڵە قەزای پێنجوێن، لە هەموو ڕوویەكەوە، بە تایبەت لە بابی (خزمەتگوزاریی گشتی و سەرەتایی) پەراوێز خراوەو تا ئێستاش خەڵك بەگشتی نەرمی نواندووە و وەك پێویست داوای كۆی مافەكانی خۆی نەكردووە. بەڵام چیتر ئەو بێدەنگییە دەشكێنین، چونكە لەماوەی ئەم هەشت ساڵەدا دەرفەتی زۆر بە ئێوە درا، بۆ خزمەتگوزارییە ژیانی و ژینگەیی و پێداویستییەكانی خەڵكی هێز و دەسەڵاتی ئیداریی و حكومی خۆتان بخەنە گەڕ.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: