سێ تەوەری سەرەکی دیداری مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی محەمەد شیاع سودانی


Jan 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "کۆبوونەوەکەمان بەرهەمدار بوو".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەلایەن محەممەد شیاع سوودانییەوە پێشوازی لێکرا.
مەسرور بارزانی ڤیدیۆی کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی لە تویتێکدا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی خۆیدایە و بەرهەمداربوو".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەماهەنگیکردن لە بوارەکانی وزە، ئاسایش و بودجە تاووتوێ کرا.